برمە و کولیچەی رواندز خواستێکی زۆری لەسەرە

964+

ئاکام غەفور

ژنێک لە قەزای رواندز لە ناو ماڵەکەی خۆیدا کارگەیەکی دروست کردنی شیرینی و برمە و کولیچەی داناوە، جگە لە خۆی، هەلی کاری بۆ حەوت کەسی دیکەش دابین کردووە و هەموویان ژنن، جگە لە هاوسەرەکەی خۆی نەبێت، کە کاری پێداویستی کڕینی بازاڕ و دەرەوەیان بۆ دەکات.

رۆژانە رابیعە و ئەو ژنانەی لەگەڵیدا کاردەکەن، بڕی 15 بۆ 20 کیلۆ برمە و کولیچە دروست دەکەن، کە زیاتر لە هەشت جۆرە و هەر جۆرێکی نرخێکی جیاوازی هەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی