باسكه‌ی زاخۆ له ركابه‌رێكی به‌هێزی خولی عێراقی برده‌وه
964+
شڤان عه‌بدوڵڵا – زاخۆ
له یارییه‌كانی خولی باسكه‌ی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی دیجله تۆمار كرد، كه یه‌كێكه له ركابه‌ره به‌هێزه‌كان.
یارییه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له زاخۆ كرا و تێیدا یانه‌ی زاخۆ به ئه‌نجامی 45-41 خاڵ یارییه‌كه‌ی له یانه‌ی دیجله برده‌وه.
یارییه‌كه له هه‌ر چوار چاره‌گیدا به‌هێز بوو، كه سه‌ره‌تا یانه‌ی دیجله پێشكه‌وت، به‌ڵام یاریزانانی زاخۆ له چاره‌گی كۆتاییدا به جیاوازی چوار خاڵ یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ “میلان” كه سڕبییه، بۆ تۆڕی 964 له دوای یارییه‌كه وتی: “توانیمان سەرکەوتنێکی گرنگ به‌ده‌ست بهێنین، پێشبینیی ئەوه‌مان نەدەکرد یارییه‌كه بەم ئەنجامە کوتایی بێت، چونكه زۆر به‌هێز بوو”.
راهێنه‌ری زاخۆ سوپاسی جه‌ماوه‌ری زاخۆی كرد، كه هه‌موو جارێك به گه‌رمی هانی تیپه‌كه ده‌ده‌ن و پێی وایه هۆكاری پشت سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێش یارییه‌كه، تیپی لاوانی هه‌ردوو یانه‌ش رووبه‌ڕوو بوونه‌وه، له ئه‌نجامدا لاوانی دیجله یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 116-101 خاڵ برده‌وه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا