“جێب”ـەکان بوونه‌ته به‌شێك له مێژووى خانەقین
964+
راژان باجه‌لان – خانه‌قین
كه نه‌ورۆز نزیك ده‌بێته‌وه، خانه‌قینییه‌كان بیرى ئه‌و (جێب)انه ده‌كه‌ن، كه نه‌ورۆزان ده‌یانگه‌یاندنه مەسفە و باوە مەحمود و شوێنه‌كانى تر‌و گه‌شتى نه‌ورۆزیان پێ ئه‌نجام ده‌دا. ئه‌وان ساڵه‌هاى ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئوتومبێله‌دا ده‌ژین و و یاده‌وه‌ریان له‌گه‌ڵ تۆماركردوون.
مێژووی ئەم جێبانە دەگەڕێتەوە بۆ پەنجا و شەستەکانی سەدەی رابردوو، سەرەتادا بۆ کاری سەربازی بەکاردەهات، بەڵام دواتر بەرگی سەربازیان پێ فڕێ‌دا و بۆ خەڵکی مەدەنی بەکارهاتووە.
ئه‌و (جێب)انه چه‌ند جۆرێكیان هه‌بوو، له‌وانه‌ش جێبی رووسی کە ناوبانگترینیانە، هه‌روه‌ها واز و شاباز و ئەمریکیش ..
تا ساڵی 2004، گه‌ڕه‌كه‌كانى خانەقین پڕ لە ئۆتۆمبێلی جێب بوو، ژماره‌یان 127 دانە بوو، بەڵام بەهۆی باشبوونی باری گوزەرانی خەڵکەوە تا ئه‌مڕۆكه ژماره‌یان له كه‌میی داوه، چونكه ژماره‌یه‌كى زۆریان بەرەو شارەکانی تری عێراق براون و ئۆتۆمبێلە نوێیەکان شوێنیان گرتووه‌تەوە.
له‌ئێستادا خانەقینییه‌كان دڵیان به‌و چه‌ند (جێب)ه خۆشه، كه له‌شاره‌كه‌یاندا ماون و ژماره‌یان له په‌نجه‌كانى ده‌ست تێپه‌ڕناكات، هه‌رچه‌نده ره‌نگ و روخساریان گۆڕدراوه و وه‌ك جاران نه‌ماون، به‌ڵام به‌لاى ئه‌وانه‌وه به ئاسانى بیرناچنه‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن