ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بۆ 964:

“چاودێری جێبەجێکردنی لەسێدارەدانەکەی “حەجاج” دەکەین”

میلاد جەلال – بەغدا

پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا دەڵێت، چاودێری جێبەجێکردنی بڕیاری لە سێدارەدانی “حەجاج” دەکەن و ئەوانەشی لەدوای ئەو دەستیان لە تاوانەکاندا هەبووبێت پێویستە ئەوانی دادگایی بکرێن

سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە 964ى وت، بە بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاج ھەموو کورد دڵخۆشە و ئەمڕۆ جەژنە بۆ ھەموومان، ئەوانیش وەکو پەرلەمانتار چاودێری جێبەجێکردنەکە دەکەن.

وتیشی “چۆن چاودێر بووین لە دادگایی کردنی حەجاج، بەھەمانشێوە  چاودێر دەبین لەسەر هەموو ئەوانەی لە دوای ئەو بڕیارە دەستیان لە تاواندا هەیە بۆ ئەوەی ئەوانیش دادگایی بکرێن”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن