ژنانی رۆژنامەوان بەرەنگاری گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا دەبنەوە
964+
بەغدا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.3.2023، تیمێکی ڕۆژنامەوانی ژنان یەکەم گۆنگرەی پچوککراوەی خۆیان لە ژێر ناونیشانی “ژنانی رۆژنامەوان لە پێناو ژینگەدا” بەست، بەمەبەستی دانانی رێوشوێنی تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق.
تیمەکە لە کۆمەڵێک ژنە رۆژنامەوانی عێراقی پێکهاتووە، کە لە چەند دەزگەیەکی راگەیاندنی ناوخۆیی و بیانی کاری رۆژنامەوانی دەکەن، هاوشان لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکوانی بواری ژینگە لە هەردوو رەگەز.
، خلود ئەلعامری، سەرۆکی تیمەکە بۆ تۆڕی 964 وتی: “کۆنگرەکە گرنگیی خۆی هەیە، دەرگە لە بەردەم کاری هاوبەش لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە حکومی و مامۆستایانی زانکۆ دەکات، بۆ دانانی نەخشەڕێگەیەکی راستەقینە، بۆیە بە شێوەیەکی رژد کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بکەین، کە بەسەر عێراقدا هاتووە.
سەرەتای کارکردنمان لە شارەکانی باشووری عێراق دەبێت، کە پێش هەموو شوێنێکیتر کەوتووەتە ژێر کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە”،” خلود ئەلعامری وای وت.