قەزای عەنکاوە
پەمپێکی گەورەی چیمەنتۆ کەوتووەتە سەر دوو ماڵ
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
پەمپێکی چیمەنتۆ لە کاتی کارکردن لە قەزای عەنکاوە تووشی کێشە بووە و کەوتووەتە سەر دوو ماڵ، ئەوەی باشە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی هەیە.
هاوکات کەوتنی پەمپەکە بووەتەهۆی زیانگەیاندن بە دوو ستوونی کارەبا و کێبڵەکانیان، بۆیە کارەبایان لەو شوێنە بڕیوە.
بەڕێوبەری کارەبای قەزای عەنکاوە ئیدریس فتاح بە 964ی راگەیاند، کارەبای شوێنەکەیان بڕیوە، بۆ ئەوەی مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان دروست نەبێت.
وتیشی، باشە کارەسات رووینەداوە و زیانی گیانی نییە، هێشتا ناشزانین زیانی ماددی چەندە.
باسی ئەوەشی کرد، چاوەڕێن پەمپەکە لاببرێت و ئینجا سەیری ستوون و کارەباکە بکەین و چی پێویست بێت بیکەین.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا