چەقۆی سمێڵ بازاڕی گەرمە

964+

دیلان محەمەد جەزا

دڵشاد عەبدوڵا ناسراو بە سمێڵ، خەڵکی شاری سلێمانیە و لە ساڵی 1993ەوە لە گوزەری ئاسنگەران کاردەکات، پیشەی ئاسنگەریە و لە ساڵی 2014ەوە بڕاندێکی چەقۆی تایبەت بە خۆی دروستکردووە بە ناوی سمێڵ.

لەبەرئەوەی خەڵک لە خۆشەویستدا پێی دەڵێن سمێڵ بۆیە لۆگۆی سمێڵی لەسەر چەقۆکانی داناوە.

بێجگە لەو چەقۆیانەی خۆیان دروستی دەکەن، زۆرێک لە چەقۆی بڕاندە جیهانیەکانیان هەیە.

چەقۆکانی بڕاندەکەی خۆی پڕ فرۆشترینە لە دوکانەکەیدا.

کەسانی بیانی دەچنە لای و لەسەر داوای خۆیان چەقۆیان بۆ دروست دەکات.

دەسکی چەقۆکانی لە شاخی ئاژەڵ و داری دەگمەن دروست دەکات.