27 ساڵە درەختەکان بەیەک دەگەیەنێت
964+
ئاودێر عومەر – سلێمانی
پێشڕەو حاجی حەمەجان 27 ساڵە باخداری دەکات و دەڵێت لە سەرەتایی مانگی ئادار وەختی پێوەند کردنی ئەو درەخت و دارانەیە کە بەرهەمدارن، باخدارەکان و جوتیارەکان بۆ بەرهەم هێنانی چەند جۆرێکی میوە موتوربەی دارەکانیان دەکەن یان بۆ نەخۆش کەوتنی دارەکانیان پەنادەبەن بۆ پێوەند کردن.
سێ جۆر پێوەند هەیە پێوەندی گۆپکە بەشێوەی حەرفی T تی ئینگلیزی دەکرێت
دووەم بە شێوەی قڵیشاندن واتە رمی دەکرێت
سێیەم بە شێوەی چزوویی دەکرێت بەڵام ئەوەیان لەمانگی حوزەیراندا دەکرێت.
جۆری یەکەم و دووەم دەتوانرێت هەتا یەکەم ڕۆژی نەورۆز بکرێت دوای ئەو وادەیە سوودی نابێت.