نازانن لە چ وڵاتێکەوە هاتووە

لەدیوی نەجەف دەست بەسەر باڵۆنێکی پڕ لە مادەی هۆشبەردا گیرا

964+

فەرهاد حەسەن

ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە، لە بیابانی نەجەف لە رێگەی گواستنەوەی ئاسمانییەوە دەستیان بەسەر زیاتر لە 55 هەزار حەبی کاپتاگۆندا گرتووە، کە لەرێی باڵۆنێکەوە لە وڵاتێکی دراوسێوە هاتبووە عێراق.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئاسایشی نیشتمانی، لە نمایشێکی ئامادەیی و وریایی بەرزدا لە بەرامبەر پەرەسەندنی شێوازەکانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان، مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە بیابانی نەجەف دەستیان بەسەر باڵۆنێکدا گرت کە پڕ بوو لە ماددە هۆشبەرەکان بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری ورد، باڵۆنەکە لە وڵاتێکی دراوسێوە هاتبووە ناو خاکی عێراقەوە.

دەستبەجێ تیمێکیان رەوانەی شوێنەکە کرا، لەوێ شوێنی باڵۆنەکەیان دۆزییەوە و دەستیان بەسەردا گرت، دەرکەوت کە 55 هەزار حەبی کاپتاگۆنی تێدایە کە بەسەر 55 کیسەدا دابەشکراوە و هەر کیسەیەک هەزار حەبی تێدایە و دەستیان بەسەر ئامێرێکی جی پی ئێسدا گرتووە، کە بۆ گەشتکردن و شوێنپێهەڵگرتن بەکاردێت.

ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت؛ تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسید...

ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت؛ تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسیدارمان ده‌ستگیركردووە