پارەی عێراقی
زیاتر لە 43 ملیار دینارە
داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی 3 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق
964+
شۆڕش قادری
داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی 3 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق بەڵام وەک مانگەکانی دیکە 120 ملیار دینار نییە و تەنیا 43 ملیار و 94 ملیۆن و 141 هەزار دینارە.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمرۆ چوارشەممە 8.2.2026 بڕی 43 ملیار و 94 ملیۆن و 141 هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئازار بەشێوەی کاش خراوەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هەموو مانگێک دوای ئەوەی داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، بەغدا پارەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی کوردستان خەرج دەکات و دواتر خشتەی موچە و دابەشکردنی رادەگەیەنرێت.