قوتابیانی پۆلی 12ی دهۆک گردبوونه‌وه‌

خوێندنی ئۆنلاین چ فایده‌ی نییه‌ و كوردی و عه‌ره‌بی با ته‌رک بكرێت

+964

سیداد حەبیب -دهۆک

ئەمڕۆ لە دهۆک، ژمارەیەك لە قوتابیانی پۆلی 12 لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە گردبوونەوە و داواکارییان هەبوو، ئەوان دەڵێن وانەکانی کوردی و عەرەبی تەرک بکرێن و کاتی تاقیکردنەوە وزارییەکانیش درێژ بکرێتەوە.

قوتابییەكی بەشداربووی گردبوونەوەكە بە 964ی راگەیاند، خوێندنی ئۆنلاین هیچ سوودی نییە، حەزدەكەن بگەڕێنەوە دەوامی قوتابخانە.

وتیشی، پێویستە یان بابەتەکان کەم بکرێنەوە یان بڕیاری داخڵبوونی گشتی (دخول عام) بۆ هەموو قوتابیان بدرێت.

ئەمڕۆ لە چەند شوێنێكی دیكەی هەرێمی كوردستان قوتابیانی پۆلی 12 گردبوونەوەیان كردووە و داواكارییەكانیشیان هاوشێوەی یەكترە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

خوێندکارانی پۆلی 12ـەی ئامادەیی گردبوونەوە

خوێندکارانی پۆلی 12ـەی ئامادەیی گردبوونەوە