بۆردوومانەکەى لۆفەکانى سپیلک
ژمارەیان بوو بە 7 شەهید؛ یەکێک لە بریندارەکانى پێشمەرگە شەهید بوو
964+
ئاکام غەفور- سۆران
یەکێک لە بریندارانى بۆردوومانەکەى لۆفەکانى سپیلک کە بارەگایەکى پێشمەرگە بە ئامانجگیرا، شەهید بوو.
بۆردوومانەکە بەرەبەیانى 24.3.2026، روویدا و تێێدا بارەکایەکى هێزەکانى پێشمەرگە بە ئامانجگیر ئەوکات شەش پێشمەرگە شەهید بوون و زیاتر لە 30 پێشمەرگەى تر بریندار بوون.
دواى 14 رۆژ لە وەرگرتنى چارەسەر، ئەمڕۆ یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکان، بەهۆى سەختى برینەکەیەوە شەهیدا بوو.
پێشمەرگەکە ناوى وەیسى ئاخر سەردەرییە و تەمەنى تەنیا 24 ساڵە و باوکى دوو منداڵە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح