ئەمڕۆ لە هەولێر خەڵات كرا
ئاكام هاشم لە بارەی داهاتووی خۆی بۆ 964 قسەی كرد
964+
رێباز خدر
ئاكام هاشم بەرگریكاری نێودەوڵەتیی هەڵبژاردەی عێراق، رایگەیاند جارێ یاریزانی یانەی زەوڕایە و كۆتایی ئەم وەرزە بڕیار لە داهاتووی خۆی دەدات.
ئەمڕۆ سێشەممە 7.4.2026 لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزشی هەرێمی كوردستان، خەڵات و رێزلێنان پێشكەش بە ئاكام هاشمی كوڕی شاری هەولێر و ئەستێرەی تۆپی پێی عێراق كرا، ئەمەش دوای بەشداریی كارای لە سەرخستنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیالی 2026.
ئاكام هاشم سوپاسی جەماوەر و هاوڵاتیانی كوردستانی كرد كە پاڵپشتی بوونە و سوپاسی لایەنە بەرپرسەكانیشی كرد، كە رێزلێنان لێناوە.
یاریزانەكە ئەستێرەكە بە 964ی راگەیاند، لە كۆتایی ئەم وەرزە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی زەوڕا یەكلادەكاتەوە و جارێ هیچ شتێك لەئارادا نییە سەبارەت بە گرێبەستی یانەكانی دەرەوەی عێراق.
ئاكام هەروەها لە بارەی یارییەكەی بۆلیڤیا و نهێنیی سەركەوتنی هەڵبژاردەی عێراق، وتی، “دەمانزانی یارییەكە قورسە، بۆیە بە شێوەیەكی باش خۆمان ئامادەكردبوو، توانیمان سەركەوتن بەدەست بهێنین”.
ئاكام بووەتە جێی بایەخی هاندەران و میدیای وەرزشی كوردستان و عێراق و ناوچەكەش، دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لەم دواییانەدا ئاستێكی زۆر بەرزی پێشكەش كرد و رۆڵێكی گەورەی لە گەیشتنی عێراق بۆ مۆندیال هەبوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا