له‌رواندز پاركێكى گه‌وره دروستده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌رواندز ده‌ست به دروستكردنى پاركێكی گه‌وره له‌ناوه‌ندى قه‌زاكه ده‌كرێت، قایمقامی ئه‌و قه‌زایه‌ش ده‌ڵێت دروستكردنى ئه‌و پاركه كاریگه‌ری ئه‌رێنێ ده‌بێت له‌سه‌ر ژینگه‌ى شاره‌كه.
ئه‌حمه‌د قادر قایمقامى قه‌زاى رواندز به 964ـى راگه‌یاند، پاركێكی مۆدیرن له رواندز دروست ده‌كات و وتیشی “هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌ست به چاندنى نه‌مام له‌و پاركه ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زه‌وی پاركه‌كه له‌لایه‌ن شاره‌وانى رواندزه‌وه دابینكراوه و ده‌شڵێت “دروستكردنى ئه‌و پاركه كاریگه‌رى ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژینگه‌ى شاره‌كه‌یان ده‌بێت”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، ئه‌و پاركه‌ى رواندز لەسەر رووبەری 18 هه‌زارو 364 مەتر چوارگۆشە دروستده‌كرێت و زیاتر لە دوو هه‌زار جۆر دارى لێ دەچێندرێت.
964 ئه‌وه‌شی زانیوه، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى بۆ دروستكردنى ئه‌و پاركه دانراوه، لە نێو پاركەكەدا یاریگای تێنسی سەر زەوی و شوێنی تایبەت بە یاری منداڵان بە تەواوی پێداویستییەكانیانەوە دروستدەكرێن.
پاركه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركى په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا دروست ده‌كرێت و ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی رواندزيش، هیواخوازه هه‌موو خواپێ‌داو و كه‌سایه‌تییه‌ك ئه‌و جۆره پڕۆژانه و پڕۆژه‌ى دیكه‌ش ته‌ندروستى و ژینگه‌یی و مرۆیی و خزمه‌تگوزارى گشتى له شاره‌كه‌ی دروستبكه‌ن.