لەخوارووى ئەو شوێنەى لێى خنکابوو

دوای 12 رۆژ تەرمی گەنجە خنکاوەکەى زاخۆ دۆزرایەوە

964+
شڤان عەبدوڵا- زاخۆ

دواى 12 رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، کەمێک پێش ئێستا تەرمی ئەو گەنجە 17 ساڵانەی زاخۆ دۆزرایەوە کە کەوتبووە ناو رووباری خابوور.

تەرمەکە کاتژمێر 1:10 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە نزیک گوندی “چەمشکۆ” لە سنووری زاخۆ لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە دۆزراوەتەوە.

ڕۆژی 23ـی ئاداری 2026، ئەو گەنجە کە تەمەنی تەنیا 17 ساڵ بوو، کەوتە ناو رووباری خابوور. هەرچەندە لەو کاتەدا چەند گەنجێک هەوڵی رزگارکردنیان دا، بەڵام بەهۆی زۆری و بەهێزیی ئاوی رووبارەکە، نەیانتوانی دەریبهێنن و ئاو بردی.

جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی راگەیاند: “لەم 12 رۆژەدا تەواوی تیمەکانمان بێ پشوو سەرقاڵی گەڕان بوون، دواجار سوپاس بۆ خوا تەرمی گەنجەکە دۆزرایەوە و ئێستا بۆ پزیشکی داد دەگوازرێتەوە.”

لەو شوێنەى کە گەنجەکە لێى خنکاوە لەگەڵ ئەو شوێنەى تەرمەکەى لێ دۆزراوەتەوە، دوورى نێوانیان 5 کیلۆمەتر دەبێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوو گەنج لە مێرگەپان بە خنکاوی دۆزرانەوە و دەگوترێ بە غ...

دوو گەنج لە مێرگەپان بە خنکاوی دۆزرانەوە و دەگوترێ بە غازی زۆپا خنكاون