500 دینار بووە بە 750
پاسەکانی ناوشاری دهۆک گرانیان کردووە
964+
سیداد حەبیب – دهۆک
لەناو شاری دهۆک مقۆ مقۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە، پاسەکانی ناو شار کرێی گواستنەوەیان لە 500 دینارەوە کردووە بە 750 دینار و گرانیان کردووە.
دوای ئەوەی 964 بەدواداچوونی بۆ کرد و ڕاستی بابەتەکەی زانی؛ پێش چەند رۆژێک ژمارەیەک شۆفێری پاس بەهای هەر نەفەرێکیان لە 500 دینارەوە بۆ 750 دینار بەرز کردبووەوە.
مێهڤان عەبدوڵای ناسراو بە “شێخۆ” کە نوێنەری گەراجی شۆڕشە لەناو شاری دهۆک بە 964ی وت، پێش چەند رۆژێک ژمارەیەک شۆفێر بەهایان گران کردبوو، بەڵام لە ئێستادا وەک خۆی لێدەکرێتەوە.
ئەو باسی لەوەکرد، رێگە نادەین زیاتر لە 500 دینار لە خەڵکی وەربگیرێت، تەنیا بۆ ناحیەی دومیز و قەزای فەیدیێ هەزار دینارە و لە نزیک شارن، ئەویش هەر لە سەرەتاوە وەک خۆی وابووە.