"قەت ئەمە وەعز نییە"

سلێمانی؛ چیتر لەبەردەم کارگەکان غاز دابەشناکرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەمڕۆ کۆتا رۆژە و چیتر لەبەردەم کارگەکان غاز دابەشناکرێت، بەڵکو بەپێی بڕیاری قایمقایەتی سلێمانی دەبێت لە بەیانییەوە هەموو هاوڵاتییەک لەبەردەمی ماڵەکەی خۆی وەریبگرێت و ئۆتۆمبێلەکانی دانەشکردنی غاز بەناو ماڵەکاندا بگەڕێن، هاوڵاتییەکی زۆر لەبەردەم یەکێک لە کارگەکانی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی سەرەیەکی دوور و درێژییان بەستووە و لە چاوەڕوانی وەرگرتنی دان و هاوڵاتییەکیش دەڵێت، لە کاتژمێر سێ و نیوی بەیانییەوە چاوەڕێم و هێشتا وەرمنەگرتووە.

پەیامنێری 964 لە بەردەمی کارگەکە چەند هاوڵاتییەکی دواند و یەکێک لەوان، وەزعەکەی هیچ بەدڵ نەبوو و زۆر ناڕازی بوو وتی: “لەبری غاز تەباخی نەوت بەکاردەهێنین و قەت ئەمە وەعز نییە.”.

یەکێکی دیکە لە هاوڵاتییەکان وتی: لە کاتژمێر سێ و نیوی بەیانییەوە لێرەم و تا ئێستا وەرمنەگرتووە، چونکە ماوەی مانگێک دەبێت غاز نەهاتووە، ناچارین زۆر دەستی پێوەبگرین و زۆر زەروور نەبێت بەکارینەهێنین.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە و لەگەڵ دەستپێکردنی هێرش و پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لەدژی ئەمریکا قەیرانی غاز لە شارەکانی کوردستان دروستبووە و دیار نییە کەی ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە سلێمانی دەیان کەس سەرەی غازیان گرتووە بێ ئەوەی دڵنی...

لە سلێمانی دەیان کەس سەرەی غازیان گرتووە بێ ئەوەی دڵنیابن کە وەریدەگرن