لەناو خاکى ئێران
لە ئۆپەراسیۆنێکدا؛ فرۆکەوانە ئەمریکییەکە رزگارکرا
964+
وریا فەتاح
ترەمپ بە فەرمی رزگارکردنی فڕۆکەوانەکەی راگەیاند و میدیا ئەمەریکییەکان وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکە ئاشکرا دەکەن.
لە چەند کاتژمێری رابردوودا هێزی تایبەتی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی لە ناو خاکی ئێران ئەنجامداوەو ترەمپ دەڵێت تائێستا کاری وا نەکراوە.
ئەو زانیارییانەى لەبارەى رزگارکردنى بڵاوکراونەتەوە ئەمانەن:
نیویۆرک تایمز: پرۆسەی رزگارکردنی فڕۆکەوانەکە یەکێک بووە لە ئاڵۆزترین و سەختترین پرۆسەکانی رزگارکردن لە مێژووی هێزی تایبەتی ئەمەریکا.
نیویۆرک تایمز: فڕۆکەوانە ئەمەریکییەکە ئامێرێکی پەیوەندی نهێنی و سەلامەتی پێ بووەو توانیویەتی لەگەڵ هێزی کۆماندۆ هەماهەنگی بکات.
نیویۆرک تایمز: سەدان ئەندامی کۆماندۆو دەیان فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان تێدا کردووە.
فۆکس نیوز: فڕۆکەوانە ونبووەکە خێرا لە پاشماوەی فڕۆکەکە دوور کەوتووەتەوە و لەسەر لوتکەی چیایەکی بەرز خۆی شاردووەتەوە.
ئاکسیۆس: ترەمپ خۆی سەرپەرشتی پرۆسەکەی کردووە و لە ژووری ئۆپەراسۆنەکانی کۆشکی سپییەوە چاودێری کردووە.
ئاکسیۆس: سوپای پاسداران لە شوێنی فڕۆکەوانەکە نزیکبوونەتەوە، بەڵام فڕۆکە ئەمەریکییەکان هێرشێکی چڕیان کردوونەتە سەرو نەیانهێشتووە پێی بگەن.
ئاکسیۆس: دوو رۆژی جیاواز هێزی تایبەتی ئەمەریکا لەسەر خاکی ئێران دابەزیون بۆ رزگارکردنی فڕۆکەوانەکە.
ئاکسیۆس: ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن یەکەیەکی کۆماندۆی تایبەتەوە ئەنجام دراوە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: هەموو ئەو هێزانەی چوون بۆ رزگارکردنی فڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە.
نیوۆرک تایمز: لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەکە دوو فڕۆکەی گواستنەوەی ئەمەریکی لە بنکەیەکی دوورەدەست پەکیان کەوتووە، بەڵام سوپای ئەمەریکا هەردووکیانی تەقاندووەتەوە بۆ ئەوەی نەکەونە دەست ئێرانییەکان.
ترەمپ بە فەرمی رزگارکردنی دووەم فڕۆکەوانی فڕۆکەی F15ی راگەیاند کە لە ئاسمانی ئێران خرایە خوارەوە.
ترەمپ: ئەمە یەکەمینجارە لە بیرەوەری سەربازی ئەمەریکادا کە دوو فڕۆکەوان بە دوو پرۆسەی جیاواز رزگار دەکرێن.
ترەمپ: فەرمانمدا دەیان فڕۆکە بە وێرانکەرترین چەکەوە بچنە پشتی هێزەکانی دوژمن بۆ دەربازکردنی فڕۆکەوانەکە.
ترەمپ: ئێمە هیچ جەنگاوەرێکی خۆمان جێناهێڵین و پرۆسەکەمان ئەنجامدا بێ ئەوەی تاکە بریندارێکمان هەبێت.
ترەمپ: ئەو فڕۆکەوانەی رزگارمان کردووە پلەکەی عەقیدەو ئێستا سەلامەتە.
ترەمپ: یەکێک لە دوو فڕۆکەوانەکە بریندارن، بەڵام ئەویش باش دەبێت.
ترەمپ: فڕۆکەوانە ئازاکە لە پشتی هێڵەکانی دوژمنەوە بوو لە چیایەکی سەخت کە دوژمنەکانمان بۆی دەگەڕان.
ترەمپ: سوپای ئەمەریکا یەکێک لە بوێرترین ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجامدا.
ترەمپ: بە رزگارکردنی ئەو دوو فڕۆکەوانە جارێکی تر سەلماندمان باڵادەستی ئاسمان بە ئێمەیە.
ترەمپ: باسی رزگارکردنی فڕۆکەوانی یەکەممان نەکرد بۆ ئەوەی پرۆسەی دووەم بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدەین.