فەریق بێهنام رەزایی جێگری سهرۆكی ههواڵگریی هێزی دەریایی
سوپای پاسداران رایگەیاند
جێگری سەرۆکی هەواڵگریی دەریایی ئێران کوژرا
964+
ژووری هەواڵ
سوپای پاسدارانی ئێران ئهمڕۆ هەینی 3.4.2026 کوژرانی فەریق بێهنام رەزایی جێگری سهرۆكی ههواڵگریی هێزی دەریایی لە رووداوێکدا راگەیاند، کە تاران بە “تیرۆر لەلایەن دوژمنانی ئیسلام” وەسفی کرد.
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە دۆخی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکە بە خێرایی بەرەو هەڵکشان دەچێت.
لە راگهیاندراوێكی سوپای پاسداراندا هاتووه، “رەزایی لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆی لە ئۆپەراسیۆنێکی دوژمنکارانەدا تیرۆر کراوە”، بەبێ ئەوەی شوێن و بارودۆخی هێرشەکە ئاشکرا بکهن.
سوپای پاسداران دهڵێن، بە هێزێکی زیاترەوە وەڵامی ئەم تیرۆركردنانە دەدهنهوه، جەختیش لەوە کراوەتەوە کە بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانیان، رێگری لێناکات لە بەردەوامبوون لە ئەرکە ئەمنی و سەربازییەکانیان.