راندی جۆرج سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا خانه‌نشین كرا
شەوی رابردوو چی روویدا؟
سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا لابرا و كوردستانیش هێشتا لە ژێر هەڕەشەی درۆنەكاندایە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەگەر شەوی رابردوو بەهۆی میوانداری و پشووی هەفتەوە ئاگات لە هەواڵەكان نەبووە، 964 زۆرترین هەواڵ و زانیاریی شەوی رابردووت بۆ دەخاتەڕوو.
– شەوی رابردوو نا، هەر ئەم بەیانییە دەوروبەری کاتژمێر 6:10 خولەک دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لە ئاسمانی هەولێر بیسترا، کە بە دەنگی تێکشکاندنی درۆن دەچوو.
– شه‌وی رابردوو درۆنبارانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بوو، به تایبه‌تی بۆ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كۆیه، كه زیاتر له 20 درۆن له ئاسمانی كوردستان تێكشكێندراون و پارچه‌ی درۆنێكیش كه‌وته حه‌وشه‌ی ماڵێك، باش بوو بێ زیان بوو.
– شه‌وی رابردوو تا ئه‌م به‌یانییه فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌سه‌ر ئاسمانی كوردستان، به تایبه‌تی هه‌ولێر و سلێمانیدا سووڕاونه‌ته‌وه و ده‌نگیان هاتووه.
– سوپای پاسداران دەڵێت، فڕۆکەیەکی F-35يان له ئاسمانی ئێران به یارمه‌تی سیستمی به‌رگری به‌رداوه‌ته‌وه و وێنه‌كه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
– سوپای پاسداران ده‌ڵێن به چوار مووشه‌كی كروز هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵن.
– پینتاگۆن رایگه‌یاند، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا راندی جۆرج، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری جه‌نگ خانه‌نشین كرا و كه‌سێكی دیكه شوێنی ده‌گرێته‌وه.
– رۆیته‌رز: گفتوگۆ هه‌یه چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مریكی له‌سه‌ر كار لاببرێن، یه‌كێك له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فیدڕالییه FBI.
– پاڵاوگه‌ی به‌نده‌ری ئه‌حمه‌دی له كوێت له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆردومان كرا و ئاگری لێكه‌وته‌وه.
– پاكستان رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چین هه‌وڵی دیپلۆماسی چڕ هه‌یه بۆ راگرتنی شه‌ڕ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێنج خاڵییان پێشكه‌ش كردووه.
– فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) ده‌ڵێت، زۆربه‌ی توانا سه‌ربازییه ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانی ئێران له‌ناوبران.
– وه‌زیری دادی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر كار لابرا و بریكاره‌كه‌ی هاته‌شوێنی.
– وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: به لێدانی پردێك ئێرانییه‌كان خۆیان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن.
– هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له مه‌كسیكه‌وه گه‌یشتنه ئوردن و ئه‌مڕۆش ده‌گه‌نه‌وه به‌غدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له بۆلیڤیایان برده‌وه و گه‌یشتنه مۆندیالی 2026.
– سودانی داوای له وه‌زیری ناوخۆی عێراق كرد، به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا بگه‌ڕێن كه دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و نێرده دیپلۆماسییه‌كان به ئامانج ده‌گرن و خه‌ڵكی بیانی ده‌ڕفێنن.
– شه‌وی رابردوو چه‌ند جارێك به درۆن هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی ڤیتكۆریا له به‌غدا، كه ئێستا پێی ده‌ڵێت پاڵپشتیی دیپلۆماسی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا.
– نرخی سووته‌مه‌نی فڕۆكه له ئه‌وروپا به‌رزبووه‌ته‌وه و تۆنی گه‌یشته 1900 دۆلار.
– ئێواره‌ی دوێنێ بە درۆن دەروازەی نێودەوڵەتیی ترێبیل لە نێوان عێراق و ئوردن کرایە ئامانج و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه هات له ئوردن، كه به هاوكاریكردنی ئه‌مریكا تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن.
– وه‌زیری ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه جێزا ئه‌ندریاس ڤۆنگایه‌ر، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا به بایه‌خه‌وه سه‌یری سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پشتگیری و هاوسۆزیی ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
– رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به‌ریتانیا به به‌شداریی 40 وڵات میوانداریی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز.
– گۆڤاری تایم: یاریدەدەرەکانی بە ترەمپیان وتووە، درێژەکێشانی شەڕ وادەکات جەماوەرت لە ناو ئەمریکییەکان لەدەست بدەیت.