عێراقیش سیستمی بەرگری دەکڕێت

وڵاتانی ئەوروپا ئاسمانیان لە ئەمریکا قەدەغە کرد

964+

توانا نەقی

شەڕ بەردەوامە و وڵاتانی ئەوروپا ئاسمانیان لە ئەمریکا قەدەغە دەکەن، ئەمەش پێشهاتێکە کە ئەمەریکا تووشی تەنگەشە دەکات و بە ئاسانی ناتوانێت ئیمدادات بگەیەنێتە ئیسرائیل.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کارووباری سەربازی دەڵێت، عێراق دەمێکە نیازی هەیە سیستمی بەرگری چینی و کۆری بکڕێت و تێچووی ملیارات دۆلاری هەیە، لەلایەکی دیکەشەوە سەبارەت بە هەڕەشەکانی حەشد بۆ سوریا و کوێت دەڵێت ناتوانن هیچ بکەن و فڕۆکە هەموویان لەناو دەبات.

ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی بەرنامەی ئەمجارە و دەتوانن بینەری بن:

– عێراق ملیارات دۆلار دەدات بە سیستمی بەرگری
بڕین لە 5:02 تا 9:34
– بە فڕۆکەی ئێف 16 درۆنەکانی سەر هەولێر دەخرێنە خوارەوە
– ئەو شوێنەی درۆنی لێ دەکەوێت نزیک مەبنەوە و ئەگەری دووبارە بوونەوەی هەیە
– بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا ئاسمانیان لە فڕۆکەکانی ئەمریکا قەدەغە کرد
– ئەمریکا دەیەوێت لە ناتۆ بکشێتەوە
– ئیسرائیل و فەرەنسا نێوانیان باش نییە چەک بەیەک نافرۆشن
– بەریتانیا کەشتییە نایابەکەی ناردووەتە ناوچەکە
– حەشد هەڕەشە دەکات دەیەوێت هێرش بکاتە سەر سوریا و کوەیت
– تەقینەوە گەورەکەی ئەسفەهان چەند هەر باس دەکرێ
– رەنگە هێزی کۆماندۆی ئیسرائیل تەقینەوەی لە ئیسرائیل کردبێت
– پزیشکیان بە تەلەفۆن وتوویەتی دەستبەسەرە
– وڵاتانی خەلیج دەبنە هاوپەیمانی نوێی ئیسرائیل
– ئازربایجان گەورەترین براوەی ئەم شەڕە دەبێ ئەگەر ئێران بکەوێ
– چیچانییەکان دەچنە پاڵ ئێران
– بەشێک لە چەکدارانی پاسداران شەکەت بوون و رادەکەن