براوەکە موشتەری 37 ملیۆن دیناری هەبوو
پێشبڕکێی جوانترین بەران لە هەولێر بەڕێوەچوو
964+
رێباز خدر – هەولێر
لە هەولێری پایتەخت پێشبڕکێی جوانترین بەران لە نێوان دوو ئاژەڵی بەران بەڕێوەچوو و براوەکە موشتەرییەکی 37 ملیۆن دیناری هەبوو، بەڵام خاوەنەکەی نەیفرۆشت.
هیمداد ئۆمەر خاوەنی جوانترین بەران بە 964ـی وت، “ئاژەڵەکەی من بەهۆی ئەو تایبەتمەندیانەی لە لێو و لووت و ڕەنگەکەیدا هەبوو، لە لەلایەن لیژنەکەوە هەڵبژێردرا و بوو بە براوەی پێشبڕکێکە”.
“هەر لە پێشبڕکێکەدا و لە زیادکردنێکی ئاشکرادا 37 ملیۆن دیناریان پێدام بۆ ئەو بەرخە، بەڵام حەزم نەکرد بیفرۆشم و پێشموابوو زۆر شایەنی زیاترە”، هیمداد ئۆمەر وای وت.
شێروان حەسەن کە نەیتوانیبوو براوەکە بکڕێت، ئەوەکەی دی بە هەشت ملیۆن دینار کڕیوە و دەڵێت، چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازی تێدابوو و جوانی و رەسانەیەتیی بەرانەکە وایکرد بەو پارەیە بیکڕم.
بەرانی کوردی، یەکێکە لەو ئاژەڵانەی بەهۆی کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازەوە خواستی هەیە لە ناوخۆ و دەرەوەش بەتایبەت وڵاتانی کەنداو.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری