داواى هاوکاریان کردووە
ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە؛ بەردێکی گەورە رێگای زینی وەرتێى داخست
964+
فەرمان چۆمانی – راپەڕین
بارانبارینی بەخوڕ بووەتە هۆی داڕمان و رووخانی شاخ لە چەند شوێنێکی رێگای ستراتیژیی “زینی وەرتێ”، ئەمەش ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروست کردووە.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە 964ی راگەیاند: “لە چەند شوێنێکی رێگاکە شاخ رووخاوە، بەتایبەت لە شوێنێکدا بەردێکی زۆر گەورە کەوتووەتە خوارەوە کە بە ئامێرە سادەکانی بەردەستی ئێمە پاک ناکرێتەوە.”
بەڕێوەبەری ناحیەکە ئاماژەی بەوەش کرد، داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و رێگاوبانی سۆران کردووە بە زووترین کات تیمەکانیان بنێرن بۆ پاککردنەوەی رێگاکە، چونکە پێویستیان بە ئامێری قورس هەیە.
رێگای زینی وەرتێ هەردوو ناحیەی “وەرتێ” لە ئیدارەی سۆران و ناحیەی “سەرکەپکان” لە ئیدارەی راپەڕین بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح