نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان - وێنە: KRP
پیرۆزبایى لە عێراقییەکان دەکات
سەرۆکى هەرێم: بەهیوام سەرکەوتنى عێراق بۆ مۆندیال ببێتە هاندەرێک بۆ تەبایى
964+
وریا فەتاح
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیالی 2026، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عێراقییەکان و وەرزشوانان کرد و رایگەیاند، ئەم دەستکەوتە مێژووییە کە دوای 40 ساڵ چاوەڕوانی بەدیهات، جێگەی شانازیی هەموو عێراقییەکانە.
پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت کە هەڵبژاردەی عێراق توانی بە ئەنجامی (2 – 1) لە هەڵبژاردەی پۆلیڤیا بباتەوە و بە فەرمی بگاتە یارییەکانی مۆندیال لە مەکسیک.
سەرۆکی هەرێم دەڵێت، ئەم سەرکەوتنە مژدەیەکە و دوای 40 ساڵ چاوەڕوانی، شانازییەکی گەورەی بۆ عێراقییەکان تۆمار کرد.
نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی لە یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەی عێراق کردووە کە بە هەوڵ و دڵسۆزیی خۆیان “خەونی مۆندیالیان کردە ڕاستی”.
هیوای سەرکەوتنی بۆ هەڵبژاردەکە لە ناو یارییەکانی مۆندیال خواستووە و هیوای وایە ئەم بردنەوەیە ببێتە هاندەرێک بۆ تەبایی و شادیی زیاتر بۆ هەمووان.
هەڵبژاردەی عێراق دوای ساڵی 1986، ئەمە یەکەمجارە دەگاتە یارییەکانی مۆندیال، کە بڕیارە لە ساڵی 2026 لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت.