پاشماوەی درۆنێک کەوتووەتە ماڵێک لە گەڕەکی نووسەران
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
پاشماوەی یەکێک لە درۆنەکانی هەولێر لە گەڕەکی نوسەران بەر ماڵێک کەوتووە کە خۆی عەرەبەو خەڵکی رومادییە.
لە هێرشەکەی ئەمشەوی هەولێردا ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان زیانی بەرکەوتووە، پەیامنێری 964 چووەتە شوێنی رووداوەکە و خاوەنی ئەو ماڵەی کە پاشماوەی درۆنی بەرکەوتووە دەڵێت، 13 لە هەولێر دانیشم، کاتێ تەقی، ئێمە لە ژووری میوان دانیشتبووین و منداڵەکان چوونە ژوورێکی تر، لەناکاو هات و تەقی، باش بوو کەس لەوێ نەبووە.
بەپێی ڤیدیۆکان سەقفەکەی کون کردووە، هیچی بەسەر هیچەوە نەماوە
پێشتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاندبوو: تەنیا ئەمشەو زیاتر لە 20 درۆن لە ئاسمانی هەولێر خراونەتە خوارەوەو خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح