پۆلیسی ئێران:
“46 فرۆشیاری ستارلینکمان دەستگیر کردووە”
964+
شۆڕش قادری
پۆلیسی ئێران دەڵێت، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە تا ئێستا، 46 فرۆشیاری ئامێری ستارلینک لەناوخۆی ئەو وڵاتە دەستگیر کراون و 139 ئامێریش دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەحمەد رەزا رادان فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، جگە لە دەستگیرکردنی 77 کەس لە نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکیان هەبووە، 197 کەسی دیکەشیان دەستگیر کردووە کە بە ناردنی وێنە و ڤیدیۆی ئەو شوێنانەی بۆردومان کراون، هاوکاری میدیاکانی نزیک لە ئیسرائیل و ئەمریکایان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە تا ئێستا 46 فرۆشیاری ئامێری ستارلینک لە 19 پارێزگا دەستگیر کراوان و دەستیشیان بەسەر 139 ئامێری ستارلینک و رۆتەرـدا گرتووە کە بۆ پەیوەندی و بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەکاردەهێنرێن.