تەنیا ئاڵای عێراق هەڵبکەن

سەدر شەممەی وەک خۆپیشاندانی ئاشتی دیاری کردووە

964+

ئەحمەد مستەفا

رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکی نووسراودا، داوا لە گەلی عێراق دەکات شەممەی داهاتوو خۆپیشاندان بکەن بۆ ئیدانەکردنی “دەستدرێژی زایۆنیستی- ئەمریکی” و داوای بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 30.3.2026، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نووسراوێكدا داوا لە لایەنگرانی دەكات، رۆژی شەممە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن بە شێوەیەكی ئاشتییانە بۆ ئیدانەكردنی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا و داواكردنی بەرقەراركردنی ئاشتی.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، بەشێوەیەكی رێكوپێكی رێكخراو لەسەر ئاستێكی بەرز لە سەرجەم رووەكانەوە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و گرنگه‌ بە ئاشتی بێت و هوتافەكان یەكبخرێن و ئاڵای هیچ لایەك جگە لە ئاڵای عێراق بەرزنەكرێتەوە.

دەشڵێ، رۆژی شەممە خۆپیشاندانەكە لە كاتژمێر 4:30ی عەسر ئەنجام بدرێت تا خۆرئاوابوون و دواتر هەمووان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەكانتان.

دەستنووسەکەی سەدر

دەستنووسەکەی سەدر