گەرووی هورمز
ئاژانسی بلۆمبێرگ
داخستنی گه‌رووی هورمز هه‌نارده‌ی 11 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی كه‌مكردووه‌ته‌وه
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئاژانسی بلۆمبێرگ لە راپۆرتێک‌دا ئاشكرای كرد، داخستنی گەرووی هورمز بووەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی رۆیشتنی نەوتی جیهان و کەلێنی بەرچاوی دابینکردنی سووتەمەنی دروست کردووە.
بلومبێرگ بە پشتبەستن بە داتا‌کان رایگەیاندووە، “داخستنی گەرووی هورمز، رێژەی هه‌ناره‌ی نەوتی جیهانی بە نزیکەی 11 ملیۆن بەرمیل لە ڕرژێکدا کەمکردووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “کەمیی دابینکردنی سووتەمەنی کەلێنی نزیکەی نۆ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا دروستکردووە، کە لە کۆی بەکارهێنانی چەند وڵاتێکی ئەوروپی تێپەڕیوە”.
گه‌رووی هورمز كه رێڕه‌وێكی ئاویی جیهانییه و رێگه‌ی كه‌شتییه بازرگانی و نه‌وتییه‌كانی جیهانه، ئێستا له لایه‌ن ئێرانه‌وه داخراوه و به ده‌گمه‌ن و رێككه‌وتن نه‌بێت، نایه‌ڵن هیچ كه‌شتییه‌كی پێدا بڕوات.