دیمه‌نى دوو كرێكارى كاره‌با خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ن
قه‌رزی كاره‌با
وه‌زاره‌تی كاره‌با: زیاتر لە 8.7 ملیار دینارمان بۆ هاوڵاتیان گەڕاندووه‌ته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، زیاتر لە 8.7 ملیار دیناریان بۆ هاوبه‌شانی كاره‌بای ماڵان گەڕاندووه‌ته‌وه لەسەر پسوولەکانی کارەبا لە چوارچێوەی ئەو دەستپێشخەرییەی مانگی رابردوو راگەیه‌ندرا.
دوای گله‌یی و گازانده‌ی زۆری هاوڵاتیان له‌سه‌ر زۆریی پاره‌ی كاره‌بای 24 سه‌عاتی، مانگی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێم له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا بۆ پێدانی پاڵپشتی به هاوڵاتیان و سووككردنی باری سه‌ر شانیان، بڕیاری دا قه‌رزی كاره‌با بە رێژەی 20٪ لەسەر هەموو پارەدانێک کە لە رێگەی سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ئی- پسوولە) ئەنجام دەدرێت، داشكانی بۆ بكرێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، كه له پاره‌ی مانگی دواتر بۆی حیساب ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت، زۆرینەی هاوبەشانی ماڵان کە ئەو پاڵپشتییە دەیانگرێتەوە لەسەر پسوولەی کارەبای مانگی دوو سوودمەندبوون، بەشێکی دیکەی هاوبەشانی ماڵان سوودمەند دەبن لەو پاڵپشتییە لەسەر پسوولەی مانگەکانی داهاتوو.
هه‌روه‌ها له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێن، حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات بە هەموو هاوبەشانی كاره‌بای ماڵان لەوەی بری تەواوی ئەم پاڵپشتییە جێبەجێ دەکرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه:
خشتەی یەکەم: داتاکانی پەیوەست بە پاڵپشتی بە رێژەی 20٪ لە کوردستان
کۆی گشتی ئەو پارەیەی گەڕێندراوەتەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان: 8.73 ملیار دیناره
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند لە پاڵپشتی 20٪: 218,095
تێکڕای بڕی پارەی گەڕێندراوە بۆ هاوبەشانی ماڵان: 40,000 دینار
ژمارەی ئەو هاوبەشانەی پسوولەکانیان یەکسانە بە 0 بەهۆی سوودمەندبوون لە پاڵپشتی 20٪: 15,507
تا ئەمڕۆ، نزیکەی 4.5 ملیۆن هاوڵاتی کە زیاترە لە ٪70ی هاوڵاتیانی کوردستان، کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لە رێگای پڕۆژەی رووناکی.
بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی رووناکی راگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تا کۆتایی ساڵی 2026، لە مانگی ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.
پرۆژەی رووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکات تا کۆتایی ساڵی 2026.
ئێستا سەنتەری هەموو شارەکانی كوردستان کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابینکراوە، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه و كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر وه‌ستاوه، كه غازی وێستگه‌كانی كاره‌با دابین ده‌كات، كاره‌بای 24 سه‌عاتی كێشه‌ی بۆ دروست بووه و ناتوانێت 24 سه‌عات كاره‌با دابین بكات، بۆیه مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌ستیان به كار كردووه‌ته‌وه.