"دوو کیلۆ بە 24 هەزارە"
کیلۆیەک هەڵوژە لە 500 دۆلارەوە بووەتە 12,500 دینار
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
ئەو هەراوهوریایەی هەڵوژەی ترش لە رەمەزان نابوویەوە و بەهۆی بێزووی خانمانی دووگیانەوە کیلۆی گەیشتبووە 500 دۆلار، ئێستا کیلۆی 12 هەزار و 500 دینارە.
پەیامنێری 964 چووەتە لای فرۆشیارێک و سەبەتەیەک هەڵوژەی بەدەستیەوە گرتووە و جارجاریش بە دەم قسەوە دانەیەک دەخوات و تامی تامیمان پێدەکات، وادیارە ترشە و تامەکەی بەدڵە و دەڵێت، ئەم سەبەتەی بەدەستمەوە دوو کیلۆیە و نرخی 24 هەزارە.
بەختیار قادر فرۆشیارە و دەڵێت، پێشتر بۆیە گرانبووە، کەم بووە لە بازاڕدا، تەنانەت نرخی گەڵامێویش فەرقی کردووە و دابەزیوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح