شەقامى پشتێنەیى کەرکوک

چاڵێک بووەتە مۆتەکەی شۆفێران؛ لە کاتژمێرێکدا شەش ئۆتۆمبێل پەکى کەوت

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

شەقامی پشتێنەی کەرکوک کە هەولێر، بەغدا و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەهۆی چاڵ و تاسەوە بووەتە “شەقامی مەرگ”، تەنیا شەوی رابردوو و لە ماوەی یەک کاژێردا، 6 ئۆتۆمبێل لە یەک چاڵدا تایەکانیان تەقیوە.

شۆفێران دەڵێن ئەم چاڵانە مۆتەکەی گیانیانن و مەترسیی کارەساتی گەورەیان لێدەکرێت. لە بەرامبەردا، ئیدارەی کەرکوک رایگەیاند، ئەگەر سبەی دووشەممە پلەی گەرما بگاتە سەرووی 15 سیلیزی، هەڵمەتێکی فراوانی قیرتاوکردن لە رێگەی قەرەهەنجێر – چەمچەماڵ دەستپێدەکات و چاڵەکانی ناو شار و دەرەوەی شار نۆژەن دەکرێنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاخ

"وەک سەنگەر وایە"؛ چاڵێکی مەترسیدار لە رێگای سماقوڵی بۆ شۆفێران بووەتە گرفت