قسەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کرد

مەزلوم عەبدی پشتیوانی بۆ هەریمی کردستان دووپات کردەوە

964+

فەرهاد حەسەن

(هەسەدە) بڵاویکردەوە، فەرماندەی گشتی هێزەکانیان ئیدانەی هێرشی سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە و پشتیوانی خۆشی بۆ هەرێم دووپاتدەکاتەوە.

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، بە توندترین شێوە ئیدانەکردنی ئەو هێرشەی دەربڕی کە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووەتە ئامانج.

پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ گەل و سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر هەموو هەڕەشە و هێرشەکاندا دووپاتکردەوە، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئاسایش و سەلامەتی کوردستان لە ئەستۆی هەموو لایەکدایە.

فەرماندەی گشتیی (هەسەدە) هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەم کاته سەختانەدا دووپاتکردەوه و دووپاتیکردەوه که ئەوان هەموو توندوتیژی و هەڕەشەیەکی سیاسی یان سەربازی، رەتدەکەنەوە.