ئۆپەراسیۆنی "لێدانێکی ئاوێتە"

ئیسرائیل دەڵێت بە 50 فڕۆکە هێرشیان کردوەەتە سەر دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران

964+

فەرهاد حەسەن

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، زیاتر لە 50 فڕۆکەی سەر بە هێزی ئاسمانی هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە و ژێرخانە سەربازییەکانیان لە سێ ناوچەی جیاوازی ناوخۆی ئێران کردوەتە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنەکە جەختی لەسەر لێدانی تواناکانی بەرهەمهێنانی سەربازیی ئێران کردوەتەوە، هێرشەکان پێگەیەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی جۆرە جیاوازەکانی چەک، دامەزراوەیەک کە بۆ بەرهەمهێنانی ماددە تەقەمەنییەکان بەکاردێت و دەچێتە ناو پرۆسەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هێرشەكاندا پێگەیەکی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئێران کە تایبەت کراوە بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی ماددە تەقەمەنییە پێشکەوتوەکان، لەگەڵ دامەزراوەیەک بۆ بەرهەمهێنانی پێکهاتەکانی موشەکی بالیستی و موشەکی دژەگرتەوەیان گرتوەتەوە.

سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکەی بە “لێدانێکی ئاوێتە” وەسفکرد کە ئامانجی پەکخستنی تواناکانی رژێمی ئێران بووە لە دوو رێڕەوی تەریبدا، کە بریتین لە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی و پەرەپێدانی موشەکی مەودا دوور.

بەیاننامەکە جەختی لەوەکردەوە کە ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنانە “بێبەشکردنی رژێمی ئێرانە لە تواناکانی بەرهەمهێنان بەگشتی”.

شه‌وی رابردوش تاران توشی شه‌پۆلێكی تۆپبارانی قورس بوو، كه‌ بووه‌ هۆی پچڕانی كاره‌با له‌ هه‌ندێك ناوچه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ وتارێكی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌ تیایدا دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن: هاتینه‌ ناو شه‌ڕه‌كه‌ و چه‌ن...

حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن: هاتینه‌ ناو شه‌ڕه‌كه‌ و چه‌ند مووشه‌كێكمان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد