دوای دوو رۆژ تەرمی ئەو گەنجەی لە کەرکوک ئاو بردی دۆزرایەوە
لە نزیک گوندی سەلام لە کەرکوک
دوای دوو رۆژ تەرمی ئەو گەنجەی ئاو بردی دۆزرایەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوای دوو رۆژ تەرمی ئەو گەنجەی لە گوندی تەرجلی سەر بە ناحیەی لەیلانی كهركوك بهخۆی و ماتۆڕە سێ تایەکەیەوە ئاو بردی، دۆزرایەوە.
گۆران عەزیز خاڵۆزای ئەو گەنجە بە 964ـی وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 28.3.2026 دوو گەنجک لە نزیک چەمی گوندی سەلام تێپەڕیون و تەرمەکەیان لە قەراغ چەمەکە بینیوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانە و پزیشکی دادی کەرکوک دەکرێت و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
رۆژی پێنجشەممە 26.3.2026 گەنجێکی لەدایکبووی ساڵانی 2000 بەناوی محەمەد عوسمان کە خێزاندارە و باوکی منداڵێکە، لە ناحیەی لەیلان بە ماتۆڕەکەیەوە لافاو بردی و خنکا.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری