لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا - گرافیک: 964
خوێندن له زانكۆ و پهیمانگهكانی كوردستان دهستپێدهكاتهوه
“زانکۆکان دەسەڵاتیان هەیە بۆ پێداچوونەوە بە رێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن”
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستیی ههرێمی كوردستان، كاتی دهستپێكردنهوهی خوێندنی له زانكۆ و پهیمانگه حكومی و تایبهتهكان راگهیاند، هاوكات حهوت خاڵی وهك رێنمایی خستهڕوو.
وهزارهتهكه راگەیەندراوێكی لهم بارهیهوه بڵاوكردهوه، كه بهم جۆرهیه:
ئاماژە بە کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رۆژی پێنجشەممە 26.3.2026 و هەروەها ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە لە رۆژی هەینی 27.3.2026، دواتر پەسەندکردنی پێشنیارەکانی هەردوو وەزارەت لەلایەن ژووری ئۆپەراسیۆنی قەیرانەکان لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم، رۆژی یەکشەممە 29.3.2026 دەوامی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان (حکومی و تایبەت) دەستپێدەکاتەوە، بە رەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
1. رۆژی شەممە رێکەوتی 28.3.2026 دەرگای سەرجەم بەشەناوخۆییەکان کراوە دەبێت بۆ پێشوازی کردن لە قوتابیان و خوێندکاران.
2. زانکۆکان دەسەڵاتییان هەیە بۆ پێداچوونەوە بە رێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن ئەگەر پێویست بکات.
3. زانکۆکان ئەولەویەت دەدەن بە وانە کرداری و پراکتیکییەکان بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە کات.
4. پرۆسەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و خوێندنی پێداگۆجی و خوێندنی سەنتەرەکانی زمان بەپێی پلان و بەرنامەی پێشووی خۆیان بەڕێوەدەچن.
5. قوتابیان و خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا ئەگەر بەهۆی ئەم ماوەی پشووی ڕابردوو کاتی فەرمی خوێندنیان تەواو بووە و نەیانتوانیوە گفتوگۆی نامەکانیان بکەن، ئەوا قەرەبوی ئەو ماوەیە دەکرێنەوە.
6. بەمەبەستی رەچاوکردنی دۆخی دەروونی و سەلامەتیی گیانی خوێندکاران، پێویستە لەسەر زانکۆکان ئاسانکاری پێویست ئەنجام بدەن بەمەرجێک کار نەکاتە سەر کوالێتی خوێندن.
7. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان بە وردی و بەردەوام هەڵسەنگاندن و چاودێری بارودۆخەکە دەکەن، لەحاڵەتی هەر پێشهات و گۆڕانکارییەک رێکاری پێویست دەگیرێتەبەر.
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى
27.3.2026