لافاو رووینەداوە

ئەمشەو 20 تیم ئاگایان لە هەولێرە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە هەولێر و دەوربەری، باران بارین بەردەوامە و پیاوانی بەرگری شارستانی كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و رێنمایی تایبەتیان بۆ كاتژمێرەكانی داهاتوو پێیە.

پەیامنێرمان چووە لایان و زانیاری نوێی هێناوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە 26.3.2026 شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ 964 وتی، هەموو بنكەكانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و 20 تیممان دابەش كردووە بەسەر چوار زۆن لە هەولێر و سەرجەم گەڕەکەکانی.

تا ئێستا لافاو رووی نەداوە، ئەو وتی، هاوڵاتییان گەر زۆر ناچار نەبن با نەیەنە دەرەوە هەندێك شوێن هەیە مەترسی گردبوونەوەی ئاوی هەیە وەك، 100 مەتری، پێش فاملی مۆڵ، 60 مەتری دوو ترافیك لایتەكە با شۆفێران دووربن لەو شوێنانە.

ئەوەی زیاتر حەزەری لێدەکرێ ئەمشەو و سبەی هەینییە، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر وتی، هاولڵاتییان با رێنماییەكان جێبەجێ بكەن و ئاگاداری شۆڕتی کارەبا بن، گلۆپی دەرەوە بكوژێننەوە بۆیلەر بكوژێننەوە، وە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو روویدا، پەیوەندی بكەن بە ژمارەکانی 115 و 125 و ئێمە تا بەیانی لەدەرەوە دەبین.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

شەش شەقامی هەولێر ئاستی باراناویان بەرزبۆتەوە

شەش شەقامی هەولێر ئاستی باراناویان بەرزبۆتەوە "ئاگادار بن"