هاتوچۆ دەڵێت

شەش شەقامی هەولێر ئاستی باراناویان بەرزبۆتەوە “ئاگادار بن”

964+

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، شەش شەقام ئاستی باراناویان بەرزبۆتەوە و ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە ئەگەر پێویست نەبێت نەیەنە سەر شەقامەکان.

ئەو شەقامانەی ئاستی باراناو تیایاندا بەرزبۆتەوە بریتین لە،  شەقامی 100 مەتری نزیک فاملی مۆڵ،  شەقامی شۆڕش بەرزە پردی شۆڕش ، شەقامی 40 مەتری بازاڕی لەنگە، رێگای دارەتوو بنەسڵاوە ئاوێنەی شار، پردی بنەسڵاوە شەقامی لاوان،  شەقامی 60 مەتری نزیک یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری.

بەپێی راگەیەندراوێکی هاتوچۆ، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بە خوڕەی شاری هەولێری گرتۆتەوە هەندێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر ئاستی باراناو بەرز بۆتەوە و بۆتە هۆی وەستانی جوڵەی هاتووچۆ.

دەشڵێت “بەهۆی بەردەوامی باران بارینی بە لێزمە و بەخوڕ ئەگەری هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوو چەند شەقامێکی تریش ئاستی باراناو تێیاندا بەرزببێتەوە جووڵەی هاتووچۆ تیایاندا بوەستێت.

داواش لە شوفێران دەکات تا ئەم شەپۆلی باران بارینە دەوەستی ئەگەر بۆکاری زۆر پێویست نەبێ نەیەنە دەرەوە .