سەرەمەنهۆڵەکانی کراونەتەوە
هەر باران ببارێت بازاری تەیراوە مەترسی لافاوی لەسەر دەنیشێت
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
باران بەردەوامە و ئاو لە زۆربەی گەرەك و شەقامەكانی شاری هەولێر كۆبۆتەوە وە بازاڕی تەیراوەش یەكێكە لەو شوێنانەی كە كۆلانەكانی قووڵن ئاو لێیان كۆدەبێتەوە.
ئەمرۆ پێنج شەممە 26.3.2026 نەشوان هادی دانیشتووی گەرەكی تەیراوە بۆ 964 وت، ماوەی 30 ساڵە لێرە نیشتەجێین، ئەمسال زۆر باشترە لە ساڵانی پێشوو، چونكە تییمەكانی شارەوانی زوو سەرە مەنهۆلەكانیان كردەوە.
وتیشی “ساڵی پار ئۆتۆمبێلێكم لێرە ئاو بردی و کەوتە ناو لافاوەوە”
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن