هەموویان سوونەن

لە ناوەڕاستی دوبز بارەگایەکی حەشدی شەعبی بۆردومان کرا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

بارەگایەکی فەوجی دووی لیوای 61 حەشدی شەعبی لە ناو سەنتەری قەزای دووبز بە دوو موشەک بۆردومانکرا، پەیامنێری 964 رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

ئەو بارەگایە سەر بە حەشدی عەشایری هۆزی ئەلبو حەمدانن، سەرجەمیان لە مەزهەبی سوونەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە مەرجی ناونەهێنان قسە بۆ پەیامنێرمان کردووە لە بنکەی پۆلیسی قەزای دووبز و بە 964ـی وت، کاتژمێر6:45 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکەیەکی جەنگی بە دوو موشەک بۆردوومانی بارەگای فەوجەکەی کردووە.

بۆردومانەکە لە ناوەڕاستی قەزای دووبز و بە دیاریکراوی لە گەڕەکی شەریکە کراوە.

ئەو سەرچاوە وتیشی، ئەو شوێنەی بۆردومانکراوە لە نزیک وێستگەیەکی غازی کلۆرە، خۆشبەختانە یەکلابووەتەوە زیانی پێ نەگەیشتووە، ئەگەرنا کارەسات رووی دەدا، تاوەکو ئێستاش فڕۆکە بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسورێتەوە کەس ناتوانێت لێوەی نزیک ببێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە نزیک کەرکوک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خرایەخوارەوە

لە نزیک کەرکوک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خرایەخوارەوە