زیانى ماددى زۆرى هەبووە

موشەکى ئیرانى دوو هاوڵاتى ئیسرائیلى بریندار کرد

964+

وریا فەتاح

تیمە پزیشکییەکان لە ئیسرائیل رایانگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنی موشەکێکى ئێرانی لە شاری “کەفر قاسم”، دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.

تیمی فریاگوزاریی “ماگن دەیڤید ئەدۆم” ئاماژەی بەوە کردووە، چارەسەری پزیشکییان بۆ ژن و پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ کردووە، کە بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی بۆمبەکە لە باڵەخانەیەک لە ناوەڕاستی شارەکەدا بریندار ببوون.

لە ئێستادا تیمە پزیشکییەکان خەریکی پشکنینی ئەو ناوچانەی دیکەی شارەکەن کە پاشماوەی موشەکە بالیستیکییەکانی ئێرانی لێ کەوتووەتە خوارەوە.

هاوکات چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراونەتەوە کە شوێنی کەوتنی یەکێک لە بۆمبە هێشووییەکان لە “کەفر قاسم” نیشان دەدەن و زیانێکى زۆرى بەو شوێنە گەیاندووە کە لێى کەوتووەتە خوارەوە.

"لەندەن و پاریس لەژێر هەڕەشەی موشەکەکانی ئێراندان"