"بەرپرسان دەستی دەستیمان پێدەکەن"
دانیشتوانی گەڕەکێکی کەرکوک بەهۆی بێکارەبایی گردبوونەوە و تایەیان سووتاند
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
گەڕەکێکی کەرکوک ماوەی زیاتر لە 20 رۆژ بێکارەبان، ئەمشەو لە بێکارەبایی بەشێک لە دانیشتوانەکەی گردبوونەوە و وەکو ناڕەزاییەتیش تەیەیان سووتاند.
گەڕەکەکە، سەرچنارە، دانیشتوانەکەی داواکارن لە بەرپرسان بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن.
سەعید ئەحمەد، دانیشتوی گەڕەکەکە بە 964ـی وت، چەند کۆڵانێکی گەڕەکەکەیان کێشەی محاویلەمان هەیە زیاتر لە 20 رۆژە تێکچوە سەردانی فەرمانگەی کارەبا و بەرپرسانیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچیان بۆ نەکراوە.
وتیشی “بەرپرسەکان دەستی دەستیمان پێدەکەن، بەڵێنمان پێدەدەن و جێبەجێ ناکەن”.
هونەر جەوهەریش یەکێکی دیکەی دانیشتوی گەڕەکی سەرچنارە بە 964ـی وت، 25 ماڵ و 20 دوکان لەسەر ئەو محاویلەیەن، فەرمانگەی کارەبای کەرکوک دەڵێت بەم نزیکانە چارەسەری دەکەین بەڵام تاوەکو ئێستا نەهاتون، “ئێمەش ئێمەش ئەمشەو تایەمان سوتاند و شەقامەکەمان داخستووە”.
سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکوکیش بە 964ـی وت، بەهۆی گۆڕینی کەشوهەوا و بارانەوە، ژمارەیەک محاویلەمان فشاری زۆریان لەسەرە، بۆیە تێکچوونە و پێویستیان بە چاکردنەوەیە، ئەوەی ئەم گەڕەکەش یەکێک لەوانەیە.
دەشڵێت “بەردەوام تیمەکانمان سەرقاڵی چاکردنەوەی محاویلەکانن بەم زوانە هی ئەو گەڕەکەش چارەسەر دەکرێت”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن