بە پێبژاردن ناوەستن

هۆشدارى توند بە نانەواخانەکان دەدرێت؛ کێشى گونگ کەم بکەتەوە سزاى توند دەرێن

964+
دیلان محەمەد- سلێمانى

لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەتى سلێمانى، لە 964ـەوە هۆشدارى توند بە نانەواخانەکان دەدات کە بەهیچ شێوەیەک بۆیان نییە دەست بۆ کەمکردنەوەى کێشى گونک ببەن یان نرخى نان گران بکەن.

هیوا ساڵح، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەت بە 964ـى وت،”بەوردى چاودێرى بازاڕ دەکەن، نرخى نان و کێشى کونک دیارى کراوە، هەر کەس و لایەنێک لەخۆیەوە دەستکارى بکات، سزاى توند دەدرێت”.

وەک ئەوەى لیژنەکان دیاریان کردووە دوو جۆرى نرخى نان و کێشى گونکە، ئەگەر شەش نان بدرێت بە هەزار دینار، دەبێت کێشى گونک لە نێوان 130 بۆ 135 کیلۆگرام بێت، ئەگەریش 8 نان بدرێت بە هەزار دەبێت کێشەکەى لە نێوان 90 بۆ 95 کیلۆگرام بێت.

هیوا ساڵح بە توندى جەخت لەوەدەکاتەوە، هەر نانەواخانەیەک جگە لەوەى بۆیان دیاریکراوە سەرپێچى بکات، تەنیا بە پێبژاردن لێى ناگەڕێن و رووبەڕووى توندترین سزاى دەکەنەوە، چونکە وەک دەڵێت،”قوتى خەڵک لەسەرووى هەموو شتێکەوەیە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی و قایمقام رێککەوتن

نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی و قایمقام رێککەوتن