ئێران بۆردومانی کردن
پێشمەرگە بریندارەكان تەندروستیان باش بووە
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی دوێنێ ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پێشمه‌رگه له سنووری خه‌لیفان بریندار بوون، ته‌ندروستییان به‌ره‌و باشی ده‌چێت و به‌پێی زانیارییه‌كانی 964 هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان نەماوە.
په‌یامنێری 964 ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر له‌و و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی به‌شێك له پێشمه‌رگه‌كانی لێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، زانیاری وه‌رگرت و هه‌واڵی ئه‌وه‌یان پێدا، كه ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌كان باشه و به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، هه‌روه‌ها هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانیان نییه.
هاوكات حاجی شێروان، كه مامی پێشمەرگەیەکی برینداره، به 964ی وت، برازاكه‌ی دوای ئه‌وه‌ی له سۆران چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ كرا، له هه‌ولێریش ئه‌وه‌ی پێویست بووه بۆی كراوه و ئێستا ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی ده‌چێت.
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ ئێران به شه‌ش مووشه‌ك باره‌گای پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له سنووری سۆران بۆردومان كرد، له ئه‌نجامدا شه‌ش پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 30 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا