پەروەردەی ئێران: لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا 243 مامۆستا و قوتابی کوژراون
پەروەردەی ئێران:
“243 مامۆستا و قوتابی کوژراون”
964+
شۆڕش قادری
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پەروەردەی ئێران لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە لەو وڵاتە 243 مامۆستا و قوتابی کوژراون.
میدیای ئێران لەزاری حسێن سادقی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکە بڵاویکردووەتەوە کە لەسەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە تا ئێستا 243 مامۆستا و قوتابی کوژراون و 644 قوتابخانەش زیانیان پێگەیشتووە.
رۆژی 28.2.2026 ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشێکی بەفراوانیان بۆ سەر تارانی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئێران دەستپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.