لە هەولێرە
پۆندی دارەتوو؛ گەیشتووەتە قۆناغى سەرڕێژ بوون
964+
وریا فەتاح
بەهۆی بارانبارینی زۆری ئەم دواییانە سنووری پارێزگای هەولێر، ئاستی ئاوی پۆندی دارەتوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و پارێزگاى هەولێر دەڵێت، پۆندەکە گەیشتە قۆناغی سەرڕێژبوون.
وەک ئەوەى پارێزگاى هەولێر ئاشکراى کردووە، ئەم پۆندە رۆڵی گرنگی هەبووە لە کۆنترۆڵکردنی لافاو و پاراستنی ناوچەکانی خوارووی پۆندەکە لە زیانەکان.
پۆندى دارەتوو، بە گوژمە (818 ملیۆن و 220 هەزار دینار) لەسەر بوجەی پارێزگاى هەولێر دروستکراوە و تواناى کۆگاکردنى ( 350 هەزار مەتر سێجا ) ئاوى هەیە.