وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل وادەڵێت

ئێران هەڕەشە لە تەواوی باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە جیهان دەکات

 964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل دەڵێت هەڕەشەکانی ئێران بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە سەرانسەری جیهان هۆشدارییەکە بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراو بۆ سەریان، بەتایبەتیش کە لە رێگەی درۆنەوە ئانجامە بدات.

کەناڵی 24ی ئیسڕائیلی بڵاویکردەوە، لە دانیشتنێکی داخراودا کە لە وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەچوو و گیدۆن سەعری وەزیریش ئامادەی بوو بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە کە ئێرانییەکان هەوڵێکی کۆنکرێتییان بۆ بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە سەرانسەری جیهان دەستپێکردووە، کە لەوەتەی جەنگی ئەمجارە دەستیپێکردووە یەکەمجارە ئێران هەوڵێکی بەوشێوەیە بەڕێوە دەبات.

ئیدن بار تال، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە “چالاکی دوژمنکارانەی ئێران لە دژی باڵیۆزخانەکانمان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەجۆرێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر زەوی بینراوە کە بەرەو باڵیۆزخانەکان دەنێردرێت”.

چەند رۆژێک لەمەوبەر کەناڵی ABC نیوز بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەموو باڵیۆزخانەکانی ئەمریکای لە سەرانسەری جیهاندا ئاڕاستە کردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی دیپلۆماتکاران پەیامێکی روون بە حکومەتەکانی دەرەوە بگەیەنن.

داواشی کردبوو “بە خێرایی هەنگاو بنێن بۆ کەمکردنەوەی تواناکانی ئێران و رێکخراوەکانی سەر بە ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی وڵاتان و هاوڵاتیان”.