هه‌ولێر
ده‌ست به دابه‌شكردنی غازی ماڵان كرا و هیوا وایه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ببێت
964+
عه‌بدولعه‌زیز خالند
له رێگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه دابه‌شكردنی غازی ماڵان له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و به پێی كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت، كه بۆ هاوڵاتیان دروست كراوه، هاوڵاتیان هیواخوازن كێشه‌ی نه‌بوونی غاز چاره‌سه‌ر ببێت.
په‌یامنێری 964 له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر وێنه و دیمه‌نه‌كانی دابه‌شكردنی غازی ماڵانی تۆمار كردووه و ده‌رده‌كه‌وێت هاوڵاتیان به هێمنی سه‌ره‌یان گرتووه بۆ وه‌رگرتنی غاز.
رزگار ئه‌نوه‌ر بریكاری دابه‌شكردنی غازه و به 964ی وت، به‌پێی كارتی ئه‌لیكترۆنی بۆ سووته‌مه‌نی، غاز دابه‌ش ده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌سێك كارته‌كه‌ی هه‌بێت غازی پێده‌ده‌ن.
عوسمان سلێمان هاوڵاتییه‌كی هه‌ولێره و به 964ی وت، هه‌ر ماڵێك مانگانه به لای كه‌م پێویستی به دوو بوتڵی غاز هه‌یه.
هه‌روه‌ها حاجی ئه‌كره‌م عه‌بدوڵاش له سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی غازه‌وه بۆ په‌یامنێری 964 وتی، پێویسته خه‌ڵك ده‌ست به غازه‌وه بگرن و زیاده سه‌رفی نه‌كه‌ن، تا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
به‌هۆی وه‌ستانی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له ترسی هێرشكردنه‌سه‌ری، له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردووه، ته‌نگژه‌ی نه‌بوونی غاز و سووته‌مه‌نی رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و هاوڵاتیان هیلاكه‌تی زۆر ده‌بینن تا ده‌ستیان ده‌كه‌وێت و به نرخێكی گرانیشه، به‌ڵام هیوا وایه له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی غازی حكومی كێشه‌كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بچێت و بارگرانیی سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانیش كه‌مبێته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا