"هێرشمان كراوه‌ته‌سه‌ر"
راگه‌یاندراوێک له فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانەوە
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان راگه‌یاندراوێكی به زمانی عه‌ره‌بی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێن هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر.
راگه‌یاندراوه‌كه به‌م جۆره‌یه:
ده‌مانه‌وێت هه‌موو میدیاكان و رای گشتی ئاگادار بكه‌ینه‌وه، باره‌گاكانی فیرقه‌ی حه‌وت له دوو كاتی جیاوازی نیوه‌شه‌وی 24.3.2026 به مووشه‌ک هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.
یه‌كه‌م: له كاتژمێر 1:50 خوله‌كی نیوه‌شه‌و باره‌گای فیرقه به 5 مووشه‌ک هێرشی كرایه‌سه‌ر، كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو.
دووه‌م: له كاتژمێر 2:50ی نیوه‌شه‌و بۆردومانه‌كه دووباره كرایه‌وه له نزیك باره‌گای فیرقه به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو له سنووری گوندی كه‌له‌كچین و یه‌ک مووشه‌ک ئاراسته كرا.
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه هێزه‌كانمان له ئاماده‌یی ته‌واودان و لێكۆڵێنه‌وه‌ش به‌رده‌وامه بۆ زانینی سه‌رچاوه‌كانی هێرشه‌كان.
راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری یه‌ك
24.3.2026
ئه‌و راگه‌یاندراوه كه به زمانی عه‌ره‌بی له گرووپێكی رۆژنامه‌نووسان دانراوه، 964 بۆ راستی و دروستی، په‌یوه‌ندی به راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری یه‌كی پێشمه‌رگه كرد و ئه‌وانیش پشتڕاستیان كرده‌وه راگه‌یاندراوه‌كه لای ئه‌وانه‌وه ده‌رچووه.