تێکساس
تەقینەوەیەکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی نەوت روویدا
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
بەرپرسانی ویلایەتی تەکساس رایانگەیاند، تەقینەوەیەکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە کەناراوەکانی ویلایەتی تەکساس روویداوە، دوکەڵێکی زۆری لێ بەرزبووەتەوە و دانیشتوانی نزیکی ئەو ناوچەیەی ناچارکردووە لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە.
چارلۆت مۆسیس، سەرۆکی شارەوانیی تێکساس رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەی پاڵاوگەی ڤالێرۆ لە شاری پۆرت ئارسەر کە نزیکەی 145 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی هیوستنەوە دوورە، هیچ بریندارێک نەبووە.
ئەو داوای لە دانیشتوانی بەشێک لە لای رۆژئاوای شارەکە کرد لە ژوورەوە بمێننەوە، ئاماژەی بەوەش کرد تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکە بوون و هەوڵ دەدەن ئاگرەکە بکوژێننەوە.
ئەم تەقینەوەیە لە کاتێکدایە نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی نادڵنیایی سەبارەت بە دابینکردنی نەوتی جیهانی بەهۆی شەڕی ئێرانەوە.
پاڵاوگەکە نزیکەی 770 کەسی تێدا كاردهكهن و توانای پاڵاوتنی نزیکەی 435 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەیە، بەپێی ماڵپەڕی کۆمپانیاکە، نەوتی خاوی قورس و گۆگردی زۆر پاڵاوتە دەکات بۆ بەرهەمهێنانی بەنزین و گازۆیل و سووتەمەنی فڕۆكه.
نەوتی تێکساس یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی نەوت لە جیهاندا و خواستی لەسەرە و بۆرسەی جیهانییش رۆژانە کە نرخی نەوت بڵاودەکاتەوە، یەکێکیان نەوتی تێکساسە و نرخی لە خوار نەوتی نایابی برێنتەوەیە.