سەردانیان دەکات

کڕیارى قەتەڕ بوو؛ جۆرجیا مێلۆنی چاوى لە گازى جەزائیرە

964+

وریا فەتاح

بڕیارە جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، ئەم هەفتەیە سەردانی جەزائیر بکات، ئەم هەنگاوەی رۆما بۆ دابینکردنی گازی سروشتییە وەک جێگرەوەیەک بۆ گازی قەتەر کە بەهۆی جەنگی ئێرانەوە گەیاندنی پەکیکەوتووە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا پشتڕاستی کردووەتەوە کە مێلۆنی رۆژی چوارشەممە 25.3.2026 لە جەزائیر دەبێت، بەڵام وردەکاری تری دەربارەی خشتەی کارەکانی بڵاونەکردووەتەوە.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە بەهۆی جەنگی بەردەوامی ئێران و پەککەوتنی رێڕەوە ئاوییەکان، هەناردەکردنی گازی شل (LNG) لە قەتەرەوە بۆ ئەوروپا رووبەڕووی گرفت بووەتەوە.

ئیتاڵیا دەیەوێت لە رێگەی جەزائیرەوە ئاسایشی وزەی وڵاتەکەی بپارێزێت و جێگرەوەیەک بۆ ئەو گازە بدۆزێتەوە کە پێشتر لە قەتەرەوە بۆی دەهات.

لە هەولێر ئیتاڵیاش بەر هێرش کەوت

لە هەولێر ئیتاڵیاش بەر هێرش کەوت